وەزارەتی کارەبا: هاوینی ئەمساڵ پێدانی کارەبا باشتر دەبێت


وێستگەنیوز_

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە هاوبەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دانە گآزدا دەکەن بەمەبەستی ئەوەی هاوینی ئەمساڵ پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان زیاتر بکەن.

لە راگەیەنراوێکی هاوبەشی وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکاندا هاتووە، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ هاتنی وەزی هاوینی ئەمساڵ، کۆمپانیای دانە گاز هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پڕۆسەی سازدانەوە و چاکسازی لە کێڵگەی کۆڕمۆر.

ئەوەش هاتووە، "ئەم پرۆسەیە لە کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەوەوە دەستپێدەکات و ماوەی سێ هەفتە دەخایەنێت".

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەریەک لە وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیای دانە گاز هەماهەنگی نزیکیان دەبێت بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدرێت.

دەشڵێت، چاوەڕواندەکرێت لەڕێگەی ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیەوە ئاستی خزمەتگوزاری کارەبا لە وەرزی هاویندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە.


PM:01:31:03/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت