شامارانی کەنەدی: لە هەرێمی کوردستان رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە
وێستگەنیوز_
کۆمپانیایەکی کەنەدی بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێم رایگەیاند، بەردەوامن لە کارکردن و ساڵی رابردوو ئاستى بەرهەمێنانیان 46% زیادی کردووە.
کۆمپانیای شامارانی کەنەدی رایگەیاند، لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2024ـدا رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بە شێوەیەک بەراورد بە ساڵی 2023، بە رێژەی 46% بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرزکردووەتەوە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، لەو سێ مانگەدا داهاتی کۆمپانیاکەیان بە نزیکەی 35 ملیۆن دۆلاربووە؛ و بەراورد بە چارەکی کۆتایی ساڵی 2023، داهاتی کۆمپانیاکە 71% زیادی کردووە.
PM:09:05:01/04/2025
ئهم بابهته 840
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت