ئه‌نجومه‌نی دوو گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كه‌ی حه‌له‌ب و ئیداره‌ی سوریا رێككه‌وتن
وێستگه‌نیوز-
له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و ئیداره‌ی نوێی سوریا، ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه‌ی كوردنشین له شاری حه‌له‌ب و لیژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سوریا رێككه‌وتنێكی 14 خاڵیان بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه واژۆكرد.
به‌پێی ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه كه ئه‌مڕۆ واژۆكراوه، له پێناو پاراستنی پێكه‌وه‌ژیان، تایبه‌تمه‌ندی هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه‌ی كوردنشین له حه‌له‌ب له‌به‌رچاو ده‌گیرێت و رێگه به هێرشكردنه سه‌ریان نادرێت، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م هێزه‌كان له‌و دوو گه‌ڕه‌كه ده‌كشێنرێنه‌وه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی فورات و هێزه‌كانی حكومه‌ت جێگیر ده‌كرێن.
هه‌ر به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت بۆ ئاسانكاری هاتوچۆ له‌نێوان حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه نوێنه‌ریان ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای حه‌له‌ب و سه‌ندیكا و ژووری بازرگانی.
رێككه‌وتنه‌كه تا جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی رێككه‌وتنی نێوان مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه كاری پێده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه‌یه:
PM:05:39:01/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت