بڵند ئیسماعیل: پارتی و یه‌كێتی جددیین بۆ ئەوەی پێکەوە کار بکەن
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، ھیچ به‌ربه‌ستێكی ئه‌وتۆ له به‌رده‌م پێكھێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستاندا نه‌ماوه و ده‌شڵێت: "پارتی و یه‌كێتی جددیین بۆ ئەوەی پێکەوە کار بکەن و حكومه‌تی نوێ دابمه‌زرێنن".
بڵند ئیسماعیل، به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی وت كه "پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌نگاوی باشیان بڕیوه، ھیوادارین دوای جه‌ژن چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش بكرێن و كۆتایی به پرسی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانیش بێت و له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا كابینه‌ی تازه پێك بێت".
وتیشی: "نیه‌تێكی باش ھه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه كابینه‌ی نوێ دابمه‌زرێنن و ھیچ به‌ربه‌ستێكی ئه‌وتۆ نابینین و ھه‌ردوولاش داواكاریی خۆیان ھه‌یه، به‌ڵام دڵنیام به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بین".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی باسی له‌وه‌شكرد كه "به‌رژه‌وه‌ندیی ھه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی كابینه‌ی تازه، گرنگتره له‌وه‌ی كام پۆست به‌ر كام لایه‌ن ده‌كه‌وێت".
بڵند ئیسماعیل ده‌ڵێت: "كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ده‌ستكه‌وتێكی زۆر باش و گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئومێده‌وارین به زووترین كات په‌له‌ی لێ بكرێت و دابمه‌زرێت و ئه‌و گرفتانه‌ی ھه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێن".
راشیگه‌یاند كه "ئاواته‌خوازین ساڵی 2025 ساڵێكی ئارامی و دڵخۆشی و دوور بێت له گرفت و كوردستانیان به ئاسووده‌یی بژین، چونكه جددیه‌ت له ھه‌ردوولا ھه‌یه و مادام بڕیاری گفتوگۆ درا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رێككه‌وتن پێكه‌وه كار بكه‌ن و له حكومه‌تدا به‌شدار بن، ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستیش ھه‌بێت به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بن".
PM:05:21:01/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت