له دهۆك كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشی كرده‌سه‌ر ئاهه‌نگگێڕانی جه‌ژنی ئه‌كیتۆ
وێستگه‌نیوز-
له شاری دهۆك كه‌سێك به چه‌قۆوه هێرشی كرده‌سه‌ر ئاهه‌نگگێڕانی ئاهه‌نگی جه‌ژنی ئه‌كیتۆ، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دوو كه‌سی بریندار كردووه كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ی نیسانی 2025، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر كرا كه به‌چه‌قۆ هێرشی كرده سه‌ر ڕێپێوانێكی ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی كلدۆ ئاشوورییه‌كان (ئه‌كیتۆ) له دهۆك، وتیشی: "لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و تائێستا هۆكاری هێرشه‌كه ئاشكرا نه‌بووه".
لای خۆیه‌وه فه‌رمان عه‌وڵا عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له دهۆك، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كه و برینداركردنی دوو كه‌س، وتی: "هه‌ردوو برینداره‌كه كه ژن و گه‌نجێكن، گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه".
وتیشی: "ژنه‌كه ته‌مه‌نی 65 ساڵه و ته‌ندروستیی ناجێگیره و له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایه".
راشیگه‌یاند كه "ژنه‌كه بێ هۆشه، هێرشكاره‌كه چه‌قۆكه‌ی له سه‌ری داوه و خوێن رژاوه‌ته نێو مێشكی".
جه‌ژنی ئه‌كیتۆ، یان جه‌ژنی سه‌ری ساڵی بابلی - ئاشووری، ده‌كه‌وێته یه‌كه‌مین رۆژی مانگی نیسانه‌وه. له‌و جه‌ژنه‌دا وه‌كو نه‌ریتێك ساڵانه فێستیڤاڵ و چالاكیی جیاواز به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئه‌م جه‌ژنه، كه به‌لای كلدانه‌كانه‌وه جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌ییه، مێژووه‌كه‌ی بۆ 5300 ساڵ به‌ر له زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جه‌ژنی ئه‌كیتۆ ماوه‌ی 12 رۆژ ده‌خایێنێت، جگه له سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ، هاوشێوه‌ی نه‌ورۆزی كوردان، گه‌شت و سه‌یرانیشی تێدایه. له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1992ـه‌وه كریستیانه‌كان ئه‌و جه‌ژنه‌یان پیرۆز ده‌كه‌ن.
PM:03:24:01/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 2168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت