قوباد تاڵه‌بانی: كوردستان وه‌ك لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی پڕ له ئاشتی و ئارامی ده‌مێنێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئه‌كیتۆ، رایگه‌یاند كه "كوردستان وه‌ك لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی پڕ له ئاشتی و ئارامی ده‌مێنێته‌وه".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا نووسیویه‌تی: "به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی بابلی – ئاشووری (ئه‌كیتۆ) گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برایانی كلدان، ئاشووری و سریان له كوردستان و عێراق و هه‌موو جیهان ده‌كه‌م و هیوای رۆژانێكی پڕ له خۆشی و ئاشتی و ئارامییان بۆ ده‌خوازم".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: "كلدان و ئاشووری و سریان له ره‌سه‌نترین پێكهاته‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ن".
راشیگه‌یاندووه كه "كوردستان وه‌كچۆن شانازی به مێژووی دێرینی پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه ده‌كات، له‌مه‌ودواش وه‌ك لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی پڕ له ئاشتی و ئارامی بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه".
PM:02:24:01/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت