بەهۆی تەقینەوەی مین ئەم گەنجە گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز-
هاوڵاتییەکی دانیشتووی سیدەکان کە بە مەبەستی هێنانی گژوگیای بەهارە رۆشتبووە چیای قەلەرەش مین پێیدا تەقییەوە و گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی نیسانی 2025، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی سۆران رایگەیاند، "لە چیای قەڵەڕەش لە سنووری سیدەکان هاوڵاتییەک مین پێیدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە، تیمەکانیش لەلای تەرمەکەین و دەیبەنەوە پزیشکی دادی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ماوەی مانگێکدا ئەوە سێیەم حاڵەتە رووبدات و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیشیان بریندار بووە".
بەپێی زانیارییەکان ئەو گەنجەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە ناوی "نازم ساڵح"ە و دانیشتووی سیدەکانە.
AM:11:58:01/04/2025
ئهم بابهته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت