تەندروستیی سلێمانی: لە دووەم رۆژی جەژن 1109هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندروێکدا ئامارەکانی دووەم رۆژی جەژنی رەمەزانی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی هاتووە، "دووەم رۆژی جەژنی رەمەزان، لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 12:00ی شەو، 1109 هاوڵاتی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە".
ئاماژە بەوەکراوە، "لەو ژمارەیە نزیکەی 200 هاوڵاتی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و چاودێریی زیاتری تەندروستییان داغڵی نەخۆشخانەبوون و نزیکەی 30 نەشتەرگەری ئەنجامدراون".
AM:09:54:01/04/2025
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت