تامی بروس: خوازیارین هه‌رچی زووه حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت
وێستگه‌نیوز-
تامی بروس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له مانگی داهاتوودا گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌یان له هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: "خوازیارین هه‌رچی زووه حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه تامی بروس له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی نوێی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، كه گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌یه له ئاستی ناوچه‌كه، ده‌رخه‌ری پابه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكایه به‌رامبه‌ر ھه‌رێمی كوردستان".
وتیشی: "كونسوڵخانه‌ی نوێمان له ھه‌ولێر ھاوبه‌شی و ھه‌ماھه‌نگی دیپلۆماتیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له چوارچێوه‌ی كاره له پێشینه‌كان و ئاڵنگارییه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویی و به‌ھێزكردنی ئاشتی دوور مه‌ودا به‌ھێزتر ده‌كات".
له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه "بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ھانی ھه‌موو لایه‌نه‌كانمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه حكوومه‌تی داھاتوو پێكبھێنن".
روونیشیكرده‌وه كه "ھه‌بوونی حكوومه‌تێكی به‌ھێز و خۆڕاگر و دیموكرات، وه‌ك زۆرجار باسمان لێوه‌كردووه، پێویسته بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق، بۆیه ھانیان ده‌ده‌ین په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت. پێكهێنانی حكومه‌تێكی خۆڕاگر له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه و خوازیارین هه‌نگاوه‌كانی ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بن".
PM:11:00:31/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت