مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له د.به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی به‌ڵێن ساڵح كه ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له ئه‌مریكا كۆچی دوایی كرد، سه‌ره‌خۆشی له د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق كرد.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/31، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌ره‌خۆشی له د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق كرد بۆ كۆچی دوایی ڕۆژنامه‌نووس به‌ڵێن ساڵح-ی برای.
ئه‌وه‌ش هاتووه كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی پێگه‌یاند و هیوای خواست، "خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بر و ئارامییش به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ببه‌خشێت".
راشگه‌یه‌ندراوه كه د.به‌رهه‌م ساڵح ، به ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه، سوپاس و پێزانینی بۆ په‌یوه‌ندیی و هاوخه‌می سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ربڕی.
PM:09:25:31/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 4000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت