نوێترین په‌یامی ئۆجه‌لان له ئیمراڵییه‌وه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز -
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان له دیداری خانه‌واده‌كاندا له ئیمراڵی رایگه‌یاند، "سڵاو له خاوه‌ندارێتی پڕ له جۆش و خرۆشی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م بۆ بانگه‌وازه‌گه‌م بانگه‌وازی "ئاشتیی و كۆمه‌ڵگای دیموكراتی” له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا".
ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و عومه‌ر خه‌یری كۆنار و حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش، كه له زیندانی جۆری Fـی ئاسایشی باڵای ئیمراڵی زیندانی كراون، دیداریان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان ئه‌نجام دا.
عومه‌ر ئۆجه‌لان په‌رله‌مانتاری رحای ده‌م پارتی و خوشكه‌زای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، له پاش دیداره‌كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆرمی "X" رایگه‌یاند، كه ئه‌مڕۆ 31ی ئادار به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش، "وه‌ك بنه‌ماڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجام دا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده رایگه‌یاندووه كه لەم قۆناغەدا کە پێشهاتە گرنگەکان لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا ڕوودەدەن، په‌یامی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌خه‌مه به‌رده‌م رای گشتی كه به‌م شێوه‌یه‌یه: "سڵاو لە حەماسەتی گەورەی گەلەکەمان بۆ لە ئامێزگرتنی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە جەژنی نەورۆزدا، جارێکی دیکە پیرۆزبایی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان لە گەلەکەمان دەکەم".
PM:09:02:31/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت