شارەوانیی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان بپارێزن


وێستگەنیوز-

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات هاوکاریانبن لە پاک راگرتنی ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان.


ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئاداری 2025، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ تیمی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێکیان ئەنجامدا بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکانی شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ و شەقامی سەرەکی دەباشان و شەقامی بەرەو تونێلی پێشرەو ئامانج لە هەڵمەتکەی ئەمرۆ پێشکەش کردنی، ژینگەیەکی پاک و سروشتێکی جوانە بۆ هاوڵاتییان و گەشتیاران کە سەردانی ناوچەکە دەکەن".

شارەوانیی سلێمانی داوادەکات هاوڵاتییان رەچاوی ماندووبوون و دلسۆزی ژینگە پارێزان بکەن کە خۆبەخشانە سەرەڕای پشووی جەژن بەردەوامن لە کارەکانیان.


PM:04:08:31/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت