خالید شوانی: کێشەی مووچە لە بنەڕەتەوە چارەسەر بووە
وێستگەنیوز-
وەزیری دادی عیراق لەبارەی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەنێوان هەولێر و بەغدا رایدەگەیەنێت، كێشەكە لە بنەڕەتەوە چارەسەربووە و هیچ گرفتێكی سیاسیی و یاسایی لەبەردەمدا نەماوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئاداری 2025، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، "پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی لەگەڵ رێنمایی و میكانیزمەكانی حكومەتی فیدراڵی بگونجێنێت بۆ ئەوەی مووچە دوانەكەوێت".
ئاماژە بەوەکرد، "كۆمەڵێك یاسا هەیە، كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی خستووەتە سەر رێچكەی خۆی وەك یاسای بودجە، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و ئەو رێكکەوتن و لێكتێگەیشتنانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە".
وەزیری دادی عێراق وتیشی، "ئەو كێشانەی كە هەن، كێشەی تەكنیكین نەك سیاسی و پەیوەندی بە خۆگونجاندنی هەرێم هەیە لەگەڵ ئەو رێنماییانەی لە لایەن بەغداوە دەردەچن".
PM:02:13:31/03/2025
ئهم بابهته 444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت