پێشبینی دەكرێت لە سلێمانی و دهۆك بارانی بە خوڕ ببارێت


وێستگەنیوز_

كەشناسی عیراق پێشبینی دەكات ئەمڕۆ بارانی مامناوەند و بە خوڕ لە سلێمانی و دهۆك ببارێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن.

دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پێشبینیش دەكرێت بارانی مامناوەند و بەخوڕ لە سلێمانی و دهۆك و دیالە ببارێت لەگەڵ بوونی هەورە بروسكە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و رەشەبا هەڵدەكات و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن.


AM:11:43:31/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 2140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت