سەرۆکی تاڵیبان: یاسای ئەوروپامان پێویست نییە و لای ئێمە کۆتایی پێهاتووە؛ کار بە یاسای ئیسلامی دەکەین


وێستگەنیوز_

هیبەتوڵڵا ئاخوندزادە، سەرۆکی تاڵیبان ڕایگەیاند "پێویست بە یاساکانی ڕۆژئاوا لە ئەفغانستان ناکات و دیموکراسی لەو وڵاتە تەواو بووە، ئیتر یاسای ئیسلامی کاری پێدەکرێت".

لە میانەی وتاری جەژنی ڕەمەزان لە مزگەوتی جەژن لە شاری قەندەهار لە باشووری وڵاتەکەی. سەرۆکی تاڵیبان ئەم قسانەی کرد. 

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی سەرەکی تاڵیبان، پەیامی سەرۆکی تاڵیبانی لە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە، ئاخوندزادە دەڵێت: پێویست بە یاسای ڕۆژئاوا ناکات، ئێمە یاسای خۆمان هەیە، جەخت لەسەر گرنگی یاسا ئیسلامییەکانیش دەکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "لایەنگرانی دیموکراسی هەوڵدەدەن خەڵک لە حکوومەتی تاڵیبان جیابکەنەوە".

ئەوەشی دووپاتیکردەوە، "کافرەکان لە دژی موسڵمانان یەکگرتوو بوون، لە دوژمنایەتیکردنیان لە بەرانبەر ئیسلام"، بە ئاماژەدان بە شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە غەززە.


AM:11:37:31/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت