لە 12 وڵات ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە


وێستگەنیوز_

هەرچەندە لە هەرێمی کوردستاندا ئەمڕۆ دووەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، بەڵام لە عێراق و 11 وڵاتی دیکەدا ئەمڕۆ یەکەمین رۆژی جەژنە.

ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی 3ـی 2025، لە 12 وڵاتی جیهاندا یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت، کە بریتین لە وڵاتەکانی: (عێراق، ئوردن، میسر، ئێران، سوریا، عومان، جەزائیر، پاکستان، ئەندەنوسیا، مالیزیا، بەنگلادیش و تونس).

پێشتر هەریەکە لە هەرێمی کوردستان، سعودیە، تورکیا، ئیمارات و قەتەر رۆژی یەکشەممەیان وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد و ئەمرۆ دووەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.


AM:08:55:31/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت