سه‌رۆك و سه‌ركرده و به‌رپرسان په‌یامی هاوخه‌می ئاڕاسته‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌ركرده و به‌رپرسان بۆ كۆچی دوایی به‌ڵێن ئه‌حمه‌د ساڵح كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ئه‌مریكا كۆچی دواییكرد، په‌یامی هاوخه‌می ئاڕاسته‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كانه:
په‌یامی بافڵ تاڵه‌بانی:
به‌ڕێز كاك دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
به داخ و خه‌مێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیار و راگه‌یاندنكار به‌ڵێن ئه‌حمه‌د ساڵح، برای جه‌نابتمان پێگه‌یشت.
بۆ ئه‌م ماته‌مه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی ئێوه و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزو تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م، هاوبه‌شی خه‌متانم، له خوای گه‌وره داواكارم رۆحی كۆچكردو بۆ هه‌میشه شادبێت و سه‌بوری و ئارامی به‌هه‌مولایه‌ك ببه‌خشێت.
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
په‌یامی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی:
برای به‌ڕێزم دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی رۆژنامه‌نوس و میدیاكاری دیاری كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا (به‌ڵێن ساڵح)ی برای به‌ڕێزتانم بیست، دڵگران و خه‌مباری كردم، هاوبه‌شی خه‌متانم.
كاكه به‌ڵێن ساڵح رۆژنامه‌نوسێكی دیار‌و ناسراوی كورد بو، ساڵانێكی زۆره له ده‌نگی ئه‌مریكا خزمه‌تی كورد‌و دۆزه ره‌واكه‌ی كرد، به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م كۆسته‌و له‌ده‌ستدانی ئه‌م رۆژنامه‌نوسه به‌توانایه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م، هیواخوازم ئه‌مه دواكۆست و ناخۆشی و خۆتان و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌تان بێت، خوای گه‌وره سه‌بوری هه‌مو لایه‌ك بدات و كۆچكردو جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
براتان
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
په‌یامی لاهور شێخ جەنگی:
بە ناوى پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێزم د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح
سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی کاکە (بەڵێن ساڵح) برای بەرێزتانم بیست کە خەمبار و نیگەرانی کردم، بۆ ئەو کۆستە هاوبەشیى خەم و پەژارەتان دەکەم و پرسە و ماتەمینى و هاوخەمی قووڵیى خۆم ئاڕاستەى ئێوەی بەرێز رۆژنامەنووسانی کورد و لە رێگەی ئێوەشەوە ئاراستەی یەک بە یەکى خێزان و خانەوادە و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
کاکە بەڵێن کەسایەتیەکی نیشتیمانپەروەر و نوسەر و رۆژنامەنووسێکی بەتوانا بوو کە لە رێگەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکاوە ساڵانێکی زۆر خزمەتی بە بواری رۆژنامەنووسی کوردی و نیشتیمانەکەی کردووە.
لە پەروەردگارى مەزن داواکارین گیانى کاکە بەڵێن بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سوکناییش بە ئێوە و خێزن و هاورێ و دۆستانی و هەموو لایەک ببەخشێت، ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت.
انا لله وانا الیە را‌جعون
لاهور شێخ جەنگی
په‌یامی
قوباد تاڵه‌بانی:
برای به‌ڕێزم كاك دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح
زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكه (به‌ڵێن ساڵح)ی برای به‌ڕێزتانم بیست.
كاك به‌ڵێن میدیاكارێكی دڵسۆز و به‌ئه‌زمون بو كه له‌رێی ده‌نگی ئه‌مریكاوه خزمه‌تی به‌رچاوی ده‌كرد. بۆ ئه‌م كۆچه، هاوبه‌شی خه‌متانم و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیتان لێ ئه‌كه‌م. خوای گه‌وره لێی خۆش بێت و جێگه‌ی به‌هه‌شت بێت، سه‌بوری و دڵنه‌واییش به‌هه‌مو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
په‌یامی
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی
به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه، پرسه‌و په‌ژاره‌و ماته‌مینیی خۆمان بۆ كۆچی دوایی برای به‌ڕێزو ئازیزمان به‌ڵێن ئه‌حمه‌د ساڵح؛ میدیاكاری دیاری كورد، برای به‌ڕێزان دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری پێشوی عیراقی فیدراڵ و ئه‌ندازیار به‌تین ئه‌حمه‌د ساڵح؛ ده‌رده‌بڕین.
داواخوازین خوای گه‌وره ئارامیی به هه‌مو لایه‌كمان ببه‌خشێت و جێگای به‌ڕێزیان؛ به‌هه‌شت بێت.
په‌یامی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ:
برای ئازیزمان كاك د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك (به‌ڵێن ئه‌حمه‌د ساڵح)-ی براتانم پێگه‌یشت.
كاكه به‌ڵێن یه‌كێك بوو له رۆژنامه‌نووسه ورد‌و به‌سه‌لیقه‌كان، ساڵانێكی زۆر له به‌شی كوردی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا خزمه‌تی زۆری كرد له بواری رۆژنامه‌نووسی و گه‌یاندنی ده‌نگی كورد به دونیای ده‌ره‌وه.
هاوبه‌شی خه‌متانم و داواكارم له‌یه‌زدانی مه‌زن جێگه‌ی كاكه به‌ڵێن به‌هه‌شتی به‌رین بێت و خوای گه‌وره سه‌بووری كه‌سوكارو هاوڕێیانی بدات.
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
په‌یامی ئەدهەم بارزانی
بۆ برای بەڕێزم ـ کاک دکتۆر بەرهەم ساڵح
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (بەڵێن ساڵح)ـی برای بەڕێزتانمان پێ گەیشت، دڵگران و خەمباری کردم و هاوبەشی خەمتانم.
له‌م خەمە گه‌وره‌یه‌دا دڵم لای بەڕێزتانە‌و هاوخه‌م و هاوسۆزتانم، له خودای گەورەو میهرەبان داواكارم ئارامی و دڵنه‌وایی به بەڕێزتان و خانەوادەکەتان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات..
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
براتان
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
په‌یامی
نوخشه ناسیح پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به‌وه‌كاله‌ت
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (به‌ڵێن صاڵح) میدیاكاری دیاری كوردی ده‌نگی ئه‌مریكامان بیست، كه ده‌كاته برای به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م صاڵح سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق، بۆ ئه‌م خه‌مه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ین و له خوای گه‌وره داواكارین كۆچكردوش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات
{انا لله وانا الیه را‌جعون}
نوخشه ناصح /پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به وه‌كاله‌ت
PM:10:00:30/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 6572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت