مه‌زڵوم عه‌بدی: بژارده‌ی هه‌میشه‌ییمان ئاشتییه
وێستگه‌نیوز-
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند كه پابه‌ندین به به‌دیهێنانی سه‌قامگیری به ڕێگه‌ی ئاشتیانه، ده‌شڵێت: "بژارده‌ی هه‌میشه‌ییمان ئاشتییه".
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له پلاتفۆڕمی (X) په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی له ته‌واوی سورییه‌كان و جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌م به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان".
ده‌شڵێت: "له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، بژارده‌ی هه‌میشه‌یمان ئاشتیه، پابه‌ندین به به‌دیهێنانی سه‌قامگیری به ڕێگه‌ی ئاشتیانه".
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات راشیگه‌یاندووه كه "هیوادارین جه‌ژن ئاسایش و ئارامی بۆ وڵاته‌كه‌مان بهێنێت".
جیاواز له سعودیه و ژماره‌یه‌ك وڵاتانی سوننه‌نشین، سبه‌ی دووشه‌ممه له سوریا و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی دیموكرات، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
PM:09:08:30/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت