وتەبێژی ئەوقاف: دڵنیابووین کە مانگ بینراوە
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ یەکشەممە 30ـی 3ـی 2025، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دڵنیابووین كە مانگ بینراوە و كراوەتە جەژن".
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بڕیاری لیژنەی باڵای بینینی مانگ بووە كە پشت بە بەڵگە شەرعییەكان بەستراوە.
شەوی رابردوو هەرێمی كوردستان بڕیاردرا رۆژی یەكشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت و لە عێراق ئەمڕۆ تەواوكاری مانگی رەمەزانە و سبەی جەژنە.
PM:03:45:30/03/2025
ئهم بابهته 916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت