تەندروستی سلێمانی ئاماری بەیانی یەکەم رۆژی جەژنی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز_

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەگشتیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، لەماوەی شەش کاتژمێری ڕابردوودا 21 برینداری ڕووداوی هاتووچۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار.

ئەمرۆ یەکشەممە 30ـی 3ـی 2025، بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەگشتیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی یەکەم ڕۆژی جەژن، تاکو کاتژمێر 02:00ـی پاش نیوەڕۆ، 21 کەس کە بە ڕووداوی هاتووچۆ بریندارببوون، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار کە 13 لەوان بە ڕووداوی ئۆتۆمبێل بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، 8 کەسی دیکەس بە ڕووداوی ماتۆڕسکیل برینداربوون، دوو هاوڵاتیش بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان سپاردووە.


PM:02:54:30/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت