ئەوقافی هەرێمی کوردستان: سبەینێ لە سنووری ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان جەژن نییە
وێستگەنیوز-
ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەینێ لە سنووری ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان جەژن نییە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند، "ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانن بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف دەیانگرێتەوە بە هاوڵاتییانی بەڕەگەز عەرەبیش کە نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن، بەڵام سنووری ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە."
بەپێی روونکردنەوەکەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم بێت، سبەی یەکشەممە بۆ کوردانی دانیشتووی پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا، سەڵاحەدین و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، تەواوکەری ڕەمەزانە و جەژن نییە.
PM:11:18:29/03/2025
ئهم بابهته 980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت