بەڕێوەبەری ئەوقافی کەرکوک: ئەوەی حەزی لە جەژنە بابچێتە هەولێر و سلێمانی جەژن بکات
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەری ئەوقافی کەرکوک رایدەگەیەنێت، ئەوەی حەزی لە جەژنە بابچێتە هەولێر و سلێمانی جەژن بکات، ئەوەشی حەزی لە رەمەزانە با لە کەرکوک بمێنێتەوە.
سالم زەنگەنە، بەڕێوەبەری ئەوقافی کەرکوک بە رووداوی رایگەیاند، "دڵنیانین لەوەی بزانین سبەینێ جەژنە یاخود نا، چونکە گومان هەیە کە مانگی هیلال دەرکەوتبێت ئەم ئێوارەیە بۆ ئەوەی ئەو گومانە نەهێڵێن هەر 30 رۆژەکەی مانگی رەمەزان بە رۆژوو دەبین و دووشەممە دەیکەین بە جەژن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە پابەندین بە بڕیارەکانی دیوانی وەقفی سوننی عێراق".
وتیشی، "ئەوەی حەزی لە جەژنە بابچێتە هەولێر و سلێمانی جەژن بکات، ئەوەشی حەزی لە رەمەزانە با لە کەرکوک بمێنێتەوە".
PM:10:12:29/03/2025
ئهم بابهته 1128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت