لە هەولێر دوو تۆمەتبار بە بڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
وێستگەنیوز-
لە شاری هەولێر دوو تۆمەتبار بەبڕی زیاتر لە یەك كیلۆگرام مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركران كە سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی مادە هۆشبەرەكان بوون.
ئەمڕۆ شەممە 29ی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان رایگەیاند، "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، رووداوەكە رۆژی 28ی ئەم مانگە تیمەكانیان لەناو شاری هەولێر دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە كاری كڕین و فرۆشتن و بڵاوكردنەوەی مادەی هۆشبەریان دەكرد".
ئاماژە بەوەکراوە، "جگە لە دەستگیركردنی دوو تۆمەتبارەكە، بڕی زیاتر لە یەك كیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری ماریجوانا دەستی بەسەردا گیرا".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەئێستادا هەردوو تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە، بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان، مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت".
PM:08:28:29/03/2025
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت