سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به‌رگری شارستانیی له هه‌رێم خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگریی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م هێزه‌كانی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌رو مالی هاوڵاتیان و 10 رێنمایی بۆ رۆژانی جه‌ژن راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ی ئاداری 2025 به‌رگریی شارستانیی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز و پشووه‌كانی ئه‌م جه‌ژنه له‌مڕۆوه تا 2025/4/5 سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به‌رگری شارستانیی له‌ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشیی به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان و جێبه‌جێكردنی پلانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز".
هاوكات داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان په‌یڕه‌وی ئه‌م ڕێنماییانه بكه‌ن:
1.له‌كاتی ڕوودانی هه‌ر ڕووداوێك سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی به ژماره (115) بكه بۆئه‌وه‌ی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیی به‌زووترین كات بگه‌نه شوێنی ڕووداو .
2.ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران له‌ماڵ ده‌رچویت باشتره هه‌موو ئامێره كاره‌باییه‌كان بكوژێنرێته‌وه، چونكه له ماوه‌ی رابردوو زۆرترین حاله‌تی سووتانی مالان رویداوه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه .
3. ناوچه گه‌شتیاریه‌كان بپارێزه وریای پاشماوه‌ی ئاگری چێشتلێنان بن به‌ته‌واوی بیكوژێنه‌وه كه كارت پێی نه‌ما.
4. خه‌لووزی نێرگه‌له هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له مالان و ناوچه گه‌شتیاریه‌كان بۆیه به ووریایه‌وه به‌كاری بێنه.
5. به‌هۆی كه‌می باران بارین له‌م سالدا وشكی خاك و بوونی پوش و په‌لاش فڕێدانی جگه‌ره مه‌ترسیداره ، بۆیه كه جگه‌ره‌كه‌ت كێشا له جامی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ت فڕێی مه‌ده ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی له ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار.
6. خاوه‌ن هوتێل و موتێله‌كان و شوێنه گه‌شتیاریه‌كان ده‌بێت به‌ته‌واوی ڕێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی جێ به‌جێ بكه‌ن كه پێیان دراوه چونكه پاله‌په‌ستۆیه‌كی زۆریان له‌سه‌ر ده‌بێت به‌هۆی هاتنی گه‌شتیارانی ناوه‌راست و خوارووی عێراق.
7. شه‌قامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار قه‌ره‌بالغ ده‌بن تكایه له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل په‌یڕه‌وی ڕێنماییه‌كانی برایانی پۆلیسی هاتووچۆ بن بۆ سه‌لامه‌تی خۆت و گشتیی.
8. له‌و ناوچانه‌ی ئاوی لێیه تكایه مه‌له مه‌كه‌ن ژیانی خۆت مه‌خه‌ره مه‌ترسیه‌وه.
9. دایكان و باوكان تكایه ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ستی گه‌شت چونه ده‌ره‌وه ئاگاداری منداله‌كانتان بن له‌و شوێنانه‌ی ئاوی لێیه ، با رووداوه ناخۆشه‌كانی سالانی رابردوو دووباره نه‌بنه‌وه.
10. له‌هه‌موو بارودۆخێكدا تكایه به‌زووترین كات په‌یوه‌ندی بكه‌ن به هێلی گه‌رمی به‌رگری شارستانیی ژماره (115).
PM:12:31:29/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت