ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن دیاری ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی بینینی مانگ، چاودێری مانگ ده‌كات تا یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن دیاری بكات، شاره‌زایه‌كیش ده‌ڵیت: "بینینی مانگ له هه‌رێمی كوردستان زۆر زه‌حمه‌ته".
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، لیژنه‌ی باڵا و لیژنه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌وقاف چاودێری مانگ بكه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه، یاخود ده‌بێته ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و رۆژی دووشه‌ممه، ده‌بێته جه‌ژن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هیچ ته‌مومژێك نییه، ئاسمان ساماڵه بۆیه ئاسانه بۆ بینینی مانگ هاوكات، له چیای حاجی ئۆمه‌رانی هه‌ولێر و له سلێمانی چیای گڵه‌زه‌رده و له دهۆك چیای زاوا چاودێری مانگ ده‌كرێت.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ مانگ ببینرێت به‌یانی یه‌كشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، ئه‌گه‌ر مانگیش نه‌بینرا دووشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن".
لای خۆیه‌وه سیروان ساڵح، شاره‌زای كه‌شناسی و جوگرافی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بینینی مانگ له هه‌رێمی كوردستان زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت، چونكه قه‌باره‌ی مانگ زۆر بچووكه و ته‌نها 7 خوله‌ك دوای ئاوابوونی خۆر له‌ئاسمان ده‌مێنێته‌وه، هه‌رچی هۆكاری دووه‌میشه ئه‌وه‌یه ئاسمان له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان ناڕوون ده‌بێت و هه‌وری جۆری سمحاق ئاسمان داده‌پۆشێ.
وتیشی: "له سعودیه ئه‌گه‌ر هه‌یه به ته‌لیسكۆب مانگ ببینرێ له‌به‌ر دوو هۆكار، یه‌كه‌میان چونكه ئاسمان له‌زۆربه‌ی كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سوور ڕوون ده‌بێت و جگه له‌مه‌ش مانگ 14 خوله‌ك دوای خۆر له‌ئاسمان ده‌مێنێته‌وه‌و ئینجا ئاوا ده‌بێت".
ئه‌و شاره‌زایه راشیگه‌یاند كه "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بینینی مانگ له‌هه‌موو ناوچه‌كان ئاسان نابێت و دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ قورس ده‌بێت".
AM:11:43:29/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت