كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژی داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ ئاسمان به گشتی ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و له‌ناوچه شاخاوییه‌كان كه‌مێك نمه باران ده‌بێت، سبه‌ینێ شه‌پۆلێكی نمه باران و هه‌وره تریشقه‌ی پچڕ پچڕ ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ی ئاداری 2025 ئاسمان به گشتی ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت. له ناوچه شاخاویه سنوریه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له گه‌ڵ كه‌مێك نمه باران".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه به ڕێژه‌ی (1-2) پله‌ی سیلیزی له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 5 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 30- 3- 2025 ئاسمانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو بێت له گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلێكی نمه باران و هه‌وره تریشقه‌ی پچڕ پچڕ له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆدا بۆ سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم هاوكات خێرایی باش له‌گه‌ڵیدا چالاك ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بێته‌وه به ڕێژه‌ی ( 1-2 ) پله‌ی سیلیزی له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له‌دوای نیوه‌رۆ چالاك ده‌بێت كه هه‌ندێ جار بۆ سه‌روی 30 كلم/ك ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 28 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 26 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 28 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 32 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 29 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 28 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 26 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران :16 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 32 پله‌ی سیلیزی
AM:10:32:29/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت