کەشناسیی هەرێم: رۆژانی جەژن باران دەبارێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینى کەشوهەوا بۆ رۆژانى یەکشەممە و دووشەممە بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، "پێشبینى دەکرێت رۆژى یەکشەممە 30ی ئاداری 2025، ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت لەگەڵ هاتنى شەپۆلێکى نمە باران و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا بۆ سەر زۆربەى ناوچەکانى هەرێم هاوکات خێرایی با چالاک دەبێت کە هەندێ جار بۆ سەروی 30 کلم/ک دەبێت و مەودای بینینى ئاسۆیی (7-8)کم دەبێت".

ئاماژە بەوەکراوە، "رۆژی دووشەممە 31ی ئاداری 2025 نمە بارانى پچڕ پچڕ و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانى گەرمیان و رۆژهەڵاتى هەرێم, و لە دوانیوەڕۆ وە شەپۆلەکە کۆتایی دێت و پلەکانى گەرما (3-5) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "پێشبینى دەکرێت ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان رێژەیەکى زیاتر بارانى لێ ببارێت".


PM:10:34:28/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 1116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت