سەرچاوەیەک لە واشنتۆنەوە بۆ وێستگەنیوز: دەنگی ئەمەریکا سکاڵاکەی لە ترەمپ بردەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دادگای نیویۆرک بڕیاریدا کە داخستنی دەنگی ئەمریکا نایاساییە، ئەو سکاڵایەشی لە سەرۆکی ئەمریکا بردەوە کە دژی راگرتنی کارەکانی دەنگی ئەمەریکا تۆماری کردبوو.
سەرچاوەیەک لە واشنتۆنەوە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "دوای ئەوەی دەنگی ئەمریکا سکاڵای لەسەر کاری لەیەک، سەرۆکی دانراوی دەنگی ئەمریکا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تۆمارکرد کە داخستنی دەنگی ئەمریکا نایاساییە، ئەمڕۆ هەینی 28ی ئاداری 2025، دادگای نیویۆرک دۆسییەکەی لە بەرژوەندیی دەنگی ئەمریکا یەکلاکردەوە و داخستنی دەزگاکەی بە نایاسایی ناوبرد".
رۆژی یهكشهممه 16-3-2025 بهرپرسانی باڵای ئیدارهی نوێی دۆناڵد ترهمپ به میدیا ئهمهریكییهكانیان راگهیاند، "بە بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ کاری حەوت ئاژانسی راگەیاندنی سهر به حكومهتی ئهمهریكا راگیران کە لەلایەن حکومەتەوە پارەیان بۆ دابین دەکرا، یەکێک لەو دەزگایانەش دەنگی ئەمریکا بوو".
PM:08:14:28/03/2025
ئهم بابهته 520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت