یانەی وەرزشی نەورۆز: بڕیارماندا بۆ یارییەكانی داهاتوو چوونە ناو یاریگا لەرێگەی بلیتەوە بێت
وێستگەنیوز-
یانەی وەرزشی نەورۆزە لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاندەران و هەواداران و دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی یانەی نەورۆز هاتووە، "لەبەر هۆكاری رێكخستنەوەی یاریگاكە بۆ سەلامەتی هاندەره خۆشهویست و خێزانە بەڕێزەكان و دابینکردنی شوێنی گونجاو بۆ ئامادەبووان بە گشتی و بەتایبەت رەچاوكردنی یاساو رێساكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بە دیاریكراوی لەدوای یاری یانەكەمان بەرامبەر یانەی (قوەجەوییە) ئاگاداریی توندی ئەو یەكێتییە بۆ رێكخستنی یاریگاكە كە دەبێت ژمارەی هاندەر بە پێی ژمارەی كورسییەكانی یاریگا هاوتەریب بێت، بۆیە ئێمەش بڕیارماندا بۆ یارییەكانی داهاتوومان بە نرخێكی گونجاو رەچاوكردنی بارو گوزەرانی هاوڵاتییان، چوونە ناو یاریگا لەرێگەی بلیتەوە بێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "چاوەڕوانبن هەر ئەمشەو تەواوی زانیاری لەسەر شوێن و ژمارەی تەلەفون و رێگەی ئۆنلاین بۆ دەستكەوتنی بلیت بڵاودەكەینەوە".
PM:07:47:28/03/2025
ئهم بابهته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت