راپۆرته‌كان باس له زیانێكی زۆر به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی میانماره‌وه ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه راپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌رباره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه به گوڕی 7.7 میانماری هه‌ژاند، ئاماژه به زیانه زۆره‌كانی له ناوه‌ڕاستی وڵاته‌كه‌دا ده‌كه‌ن و باس له كوژرانی لانیكه‌م 23 كه‌س له میانمار و تایله‌ند ده‌كه‌ن.
وتیشی: "زانیاری ده‌رباره‌ی كه‌سانی زیانلێكه‌وتوو و ئه‌و زیانانه‌ی به ژێرخانی ئابووری گه‌یشتوون و پێداویستییه به‌په‌له مرۆییه‌كان كۆده‌كه‌ینه‌وه".
له تایله‌ند 3 كه‌س كوژراون و 90 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن
په‌یمانگای نیشتمانی پزیشكی فریاگوزاری رایگه‌یاند كه لانیكه‌م كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ده‌یان كرێكاریش له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌یه‌ك كه له بانكۆك له قۆناغی دروستكردندا بوون، رزگاركران.
ده‌سه‌ڵاتدارانی بانكۆكی پایته‌خت ناوچه‌ی كاره‌ساتباریان راگه‌یاند و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه پێویسته چاودێری ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان بكه‌ن و یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه ره‌نگه هێشتا مه‌ترسییان له‌سه‌ر بێت.
شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن خه‌ڵك به ترس و دڵه‌ڕاوكێوه به په‌له رایان كرده سه‌ر شه‌قامه‌كانی بانكۆك، هه‌ندێكیان له هۆتێله‌كان بوون كه جل و به‌رگی حه‌مام یان مه‌له‌وانییان له‌به‌ردا بوو.
فومتام ویچاچای، وه‌زیری به‌رگری تایله‌ند رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ هه‌ینی، باڵه‌خانه‌یه‌كی له قۆناغی دروستكردندا داڕماند، 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 90 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
فومتام ویچایچای ورده‌كاری زیاتری له‌باره‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی رزگاركردن نه‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند كه تا ئێستا حه‌وت كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی بینا رووخاوه‌كه رزگاركراون.
له میانمار 20 كه‌س كوژران و برینداربوون
له میانمار (بورما) كه بوومه‌له‌رزه‌كه هه‌ژاندی، سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان باس له گیانله‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 20 كه‌س ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش وه‌ك ئامارێكی سه‌ره‌تایی.
شایه‌تحاڵه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه له شارۆچكه‌ی تاونگۆی میانمار لانیكه‌م 3 كه‌س به‌هۆی ڕووخانی به‌شێكی مزگه‌وتێكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات میدیا ناوخۆییه‌كان باسیان له‌وه كردووه كه به‌هۆی رووخانی هۆتێلێك له شارۆچكه‌ی ئاونگ بان له ویلایه‌تی شان، لانیكه‌م دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 20 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیی و وێنانه‌ی له سۆشیال میدیای فه‌یسبووك بڵاوكراونه‌ته‌وه، له شاری ماندالای دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری میانمار و نزیك له ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه زیان به به‌شێك له كۆشكی شاهانه‌ی پێشوو و هه‌ندێك باڵه‌خانه گه‌یشتووه.
له هه‌رێمی ساگاینگ له باشووری رۆژئاوای شاری مه‌ندالاییه، پردێكی 90 ساڵه داڕما.
هاوكات راپۆرته‌كان باس له بوونی زیان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه له وڵاتی چین ده‌كه‌ن. میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دانیشتوانی هه‌رێمه‌كانی یونان و سیچوان هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه و له شاری رویلی له‌سه‌ر سنووری باكوری میانمار بووه‌ته هۆی برینداربوون و زیانگه‌یاندن به ماڵه‌كان.
PM:04:01:28/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت