بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ی چوو، به‌ڵام نه‌گه‌ڕایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ی ئادار 2025، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی دیارنه‌مانی خانه‌نشینێكی دانیشتووی ئیداره‌ی سۆرانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چووه بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ی، به‌ڵام نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ده‌ڵێت: "كه‌سوكاری ئه‌و خانه‌نشینه هێزه‌كانی پۆلیسیان له دیارنه‌مانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن كه له ماڵ چووه‌ته‌ده‌ره‌وه بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی، به‌ڵام نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، له‌كامێراكانی ئه‌و بانكه‌ی مووچه‌كه‌ی لێوه‌رگرتووه، ناوبراو ده‌ركه‌وتووه كه مووچه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و له بانكه‌كه چووه‌ته ده‌ره‌وه.
خانه‌واده‌ی ئه‌و هاوڵاتییه‌ش له بانگه‌وازێكدا رایانگه‌یاندووه كه "ئه‌و پیاوه له دوێنی به‌یانیه‌وه له دوای وه‌رگرتنی مووچه‌ی بزر بووه بێ مۆبایله".
ده‌شڵێن: "ونبووه‌كه ناوی خانۆ عه‌بدولڕه‌زاقه، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سۆرانه".
كه‌سوكاره‌كه‌ی داواكارن هه‌ر كه‌س بینیویه‌تی په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌یه‌وه بكات: "07504749813".
PM:02:31:28/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 3896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت