مه‌ریوان قه‌ره‌نی: ببووره هه‌ڵه‌بجه.. هێشتا عه‌قڵیه‌تی به‌عس له په‌رله‌مانی عێراق باڵاده‌سته!
وێستگه‌نیوز-
مه‌ریوان قه‌ره‌نی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: "پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر و هه‌وڵدانی راسته‌وخۆی رابه‌رمان جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، هه‌روه‌ها دوای داواكارییه به‌رده‌وام و زۆره‌كانی فراكسیۆنی پارتیمان و هه‌وڵه‌كانی شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌روه‌ها پاڵپشتیی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی دیكه له هه‌وڵه‌كانی پارتیمان، له دوو ڕۆژی رابردوو ئومێدی ئه‌وه هه‌بوو كه ده‌نگ له‌سه‌ر (پڕۆژه‌یاسای هێنانه‌كایه‌ی پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه) بدرێت و په‌سه‌ند بكرێت، له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی یاسایی له‌به‌رده‌م هێنانه‌كایه‌ی ئه‌و پارێزگایه تێپه‌ڕێندرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ده‌ڵێت: "به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی عه‌قڵیه‌تی فاشیه‌ت و شۆڤێنیه‌ت و به‌عس له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق باڵاده‌سته و پێیان حه‌یفه قه‌ره‌بووی شارێك بكه‌نه‌وه كه له چه‌ند كاتژمێرێك هه‌زاران كه‌سی لێ شه‌هید كراوه!".
ده‌شڵێت: "به‌داخه‌وه له‌م دوو ڕۆژه‌ی ڕابردوو، جارێك به پاساوی یاریی تۆپی پێ و جارێك به پاساوی دیكه، په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب نه‌هاتنه دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لێره و له‌وێ ده‌بینین كه هه‌ركه‌س له لایه‌كه‌وه داوای به‌پارێزگاكردنی قه‌زایه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ بۆ پرۆژه‌یاسای هێنانه‌كایه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دروست بكرێت!".
مه‌ریوان قه‌ره‌نی باس له‌وه ده‌كات كه "هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه‌كه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا قوربانییه‌كی زۆر گه‌وره‌یان داوه كه برینه‌كه‌ی ئێستاش له دڵی كوردان و هه‌موو مرۆڤدۆستێكدا ساڕ‌ێژ نه‌بووه، هه‌روه‌ك هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان فه‌زڵ و چاكه‌یه‌كی گه‌وره‌شیان به‌سه‌ر تاك به تاكی خه‌ڵكی عێراق هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و قوربانیدانه‌ی هه‌ڵه‌بجه نه‌بوایه، زه‌حمه‌ت بوو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بگاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ده‌بێت ڕژێمی به‌عس بڕووخێندرێت، له‌به‌ر ئه‌وه به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه، خزمه‌تێكی زۆر بچووكه له‌چاو ئه‌و قوربانییه گه‌وره‌یه‌ی كه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه داویانه، كه‌چی به‌داخه‌وه فاشی و شۆڤێنییه‌كان له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق نایانه‌وێ ته‌نانه‌ت ئه‌م خزمه‌ته بچووكه‌ش پێشكه‌ش به هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن".
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی راشیگه‌یاندووه كه "لێره‌وه وێڕای داوای لێبووردنكردنمان له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه كه به‌داخه‌وه به‌هۆی باڵاده‌ستبوونی عه‌قڵیه‌تی به‌عس تا ئه‌مڕۆش شاره‌كه‌یان نه‌كراوه‌ته پارێزگا، به‌ڵام ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی، پێداگرین له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاساكه و به خۆشحاڵییه‌وه فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ش هاوڕامانن و بڕیارمان داوه تا ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه تێنه‌په‌ڕێندرێت، به‌شداریی هیچ دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌كه‌ین".
AM:09:34:28/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت