هەرێمی کوردستان 46 زیندانی رادەستی ئێران دەکاتەوە
وێستگەنیوز-
بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا 46 زیندانی ئێرانی کە لە زیندانە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان راگیراون لە رێگەی سنوورەکانی تەمەرچین و باشماخەوە بۆ ئێران بگوازرێنەوە.
ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە، بە هەوڵ و بەدواداچوونەکانی کونسوڵخانەی گشتی ئێران لە هەولێر و لە میانەی چەندین کۆبوونەوەی چڕ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، بە رەزامەندی سەرۆک وەزیران و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا 46 زیندانی ئێرانی کە لە زیندانە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق راگیراون لە رێگەی سنوورەکانی تەمەرچین و باشماخەوە بۆ ئێران بگوازرێنەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، ژمارەیەک لەو بەندکراوانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە لێخۆشبوونیان بۆ کراوە و دوای چوونە ناو ئێران ئازاد دەکرێن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەشێکی زۆری ئەم ژمارەیە بەهۆی تاوانی جۆراوجۆرەوە سزای زیندانیکردن و غەرامەی دارایی قورسیان بەسەردا سەپێنرابوو، بەڵام دوای ماوەیەک بەر لێخۆشبوون کەوتوون و ژمارەیەکیشیان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆی ئێران دەکرێن بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکانیان.
PM:11:52:27/03/2025
ئهم بابهته 1084
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت