رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان دیاریكرا
وێستگەنیوز-
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە ماوەی هەفتەیەک پشوو رادەگەیەنێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، لە رۆژی یەكشەممەوە، كە دەكاتە 30ی ئاداری 2025، تا 5ـی نیسانی 2025، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "رۆژی یەكشەممە، 6ی نیسانی 2025، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە".
PM:08:43:27/03/2025
ئهم بابهته 444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت