یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان: لە رێگەی لیژنەی باڵای بینینی مانگەوە بڕیار لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەین


وێستگەنیوز-

یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان چاودێری بینینی مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئاداری 2025، د.عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان رایگەیاند، "پشتبەست و بە بنەما شەرعییەکانی ئایینی ئیسلام، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لە رێگەی لیژنەی باڵای بینینی مانگەوە بڕیار لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو هەواڵانەی لەبارەی دیاریکردنی رۆژی جەژنەوە بڵاودەکرێنەوە هیچ بنەمایەکی زانستی و شەرعییان نییە".

ناوەندی نێودەوڵەتیی فەلەکناسی رایگەیاند، "مانگی رەمەزانی ساڵی 2025 لە ژمارەیەك وڵاتدا 30 رۆژ دەبێت و جەژنی رەمەزانیش دەكەوێتە رۆژی دووشەممە 31ی ئادار، بەڵام لە ژمارەیەك وڵاتی دیكە رۆژی یەکشەممە 30ی ئادار جەژن دەبێت".


PM:05:13:27/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت