ئایا مووچه‌ی 2025 بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مسۆگه‌ره؟
وێستگه‌نیوز- تایبه‌ت
به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 27ی ئاداری 2025، به‌وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كاره هونه‌رییه‌كانی ناردنی مووچه‌ی 2025 ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتوون".
به‌رپرسه باڵاكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی به وێستگه نیوز وت، "كه هیچ شتێك نه‌ماوه ببێته مایه‌ی نه‌ناردنی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه، رێكه‌وتووین له‌سه‌ر سه‌رجه‌م رێ و شوێنه ئیداری و هونه‌رییه‌كان، به‌م شێوه ڕێكه‌وتنه، مووچه‌كانی مانگه‌كانی ئاینده مسۆگه‌ره".
وێستگه‌نیوز بۆ به‌دواداچوونی زیاتری ئه‌م زانیارییانه په‌یوه‌ندیكرد به به‌رپرسێكی باڵا له به‌غدا، ئه‌و پشتڕاستیكرده‌وه كه رێكکەوتن كراوه، به‌ڵام "به‌غدا له‌كاتی لاوازی‌دا كاتێك فشاری زۆری نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی له‌سه‌ره عه‌یبی نییه‌و رێكه‌وتن وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كات، به‌ڵام كاتێك به‌هێزه‌و فشاری له‌سه‌ر نییه، تۆپی یارییه‌كه ده‌خاته هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و بیانوو ده‌هێنێته‌وه".
ئه‌م دوو به‌رپرسه داوایانكرد وێستگه‌نیوز ناویان بڵاونه‌كاته‌وه، هۆكاره‌كه‌شیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه به‌غدا "هیچ جۆره متمانه‌یه‌كی نییه، چونكه به‌به‌رده‌وامی ناوه به‌ناوه وه‌كو چه‌كێكی سیاسی له‌قۆناغی جیاواز به‌كاریده‌هێنێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه هیچ كات به‌رێژه‌ی 100% مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مسۆگه‌ر نابێت، "تا ئه‌وكاته‌ی ململانێ سیاسییه‌كان جیاده‌كرێته‌وه له‌قووتی خه‌ڵك".
په‌رله‌مانتارانی به‌غدا له‌سه‌ر پرسی مووچه بوون به دووبه‌شه‌وه به‌شێكیان پێیانوایه هه‌رێمی كوردستان خۆی له رێكکه‌وتنه‌كان ده‌دزێته‌وه، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی تریشیان حكومه‌تی به‌غدا به تایبه‌ت وه‌زاره‌تی دارایی به‌هۆكار ده‌زانن بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی رێكه‌وتنه‌كان.
PM:04:17:27/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 2484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت