کەشناسی: ئاسمان بە گشتی پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە


وێستگەنیوز_

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پیشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان بە گشتی پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بە گشتى پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی هەینی 28ـی ئادار، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر: 27 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی

دهۆک: 26 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ :27 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی

سۆران: 24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی


PM:03:59:27/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت