دوای 28 رۆژ زیندانیکردنی؛ به‌شدار بازیانی ئازادكرا
وێستگه‌نیوز_
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی 3ـی 2025، رۆژنامەنووس بەشدار بازیانی، کە لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرابوو، ئازاد کرا.
ئه‌مرۆ رۆژنامه‌نوس به‌شدار بازیانی دوای 28 رۆژ له‌زیندانیكردنی له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ئازادكرا، بڕیاره پاش كه‌مێكی تر ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئاراسته‌ی كراون ڕونكردنه‌وه بدات و كۆی ورده‌كاری كه‌یسه‌كه‌ی و ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه.
شه‌وی 1 مارس به‌شدار بازیانی و دوو هاوڕێی له‌شاری سلێمانی له‌لایه‌ن ئاسایشی شاری سلێمانی ده‌ستگیركرا. ڕاو بۆچونی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه دروستبوو. بڕیاره له‌رێگه‌ی چه‌ند كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندنه‌وه ناوبراو ڕونكردنه‌وه‌ی خۆی له‌وباره‌وه بڵاوبكاته‌وه.
AM:11:51:27/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت