"سوپای توركیا ژماره‌یه‌ك ئه‌شكه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی ته‌قانده‌وه"
وێستگه‌نیوز-
رێكخراوی دروستكه‌ری ئاشتی له كۆمه‌ڵگه (CPT)ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه سوپای توركیا، زنجیره‌یه‌ك ئه‌شكه‌وتی له سنوری قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك ته‌قانده‌وه.
كامه‌ران عوسمان به‌رپرسی دۆسێی مافی مرۆڤ له رێكخراوی دروستكه‌ری ئاشتی له كۆمه‌ڵگه (CPT)ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه "له كاتژمێر 1:40 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه، سوپای توركیا به به‌كارهێنانی TNT، زنجیره‌یه‌ك ئه‌شكه‌وتی له گوندی سگێرێ له سنوری قه‌زای ئامێدی ته‌قانده‌وه و ئه‌شكه‌وته‌كانی خاپوور كرد".
كامه‌ران عوسمان بۆ كه‌ناڵی ئه‌لحوه‌ڕه ده‌ڵێت: "ژماره‌ی ئه‌و ئه‌شكه‌وتانه‌ی كه له‌مساڵدا سوپای توركیا له سنووری ئامێدی خاپووری كردوون گه‌یشتووه‌ته 9 ئه‌شكه‌وت كه دوانیان له شوباتی رابردوودا به‌فڕۆكه هێرشیان كرایه‌سه‌ر".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له كۆتایی ساڵی 2020ه‌وه سوپای توركیا، باره‌گایه‌كی سه‌ربازی له گوندی سگێرێدا دروستكردووه كه به‌هۆیه‌وه ته‌واوی دانیشتووانی گونده‌كه، گونده‌كه‌یان به‌جێهێشتووه و له ئێستادا له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر و قه‌زای ئامێدی و پارێزگای دهۆكدا نیشته‌جێن.
ده‌شڵێت: "له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، ئه‌وه دووه‌مجاره كه سوپای توركیا ئه‌شكه‌وته‌كانی سنوری قه‌زای ئامێدی به‌ئامانج ده‌گرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تا ئێستا سوپای توركیا 76 بنكه و شوێنی سه‌ربازی له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراندووه، كه سه‌رجه‌میان به تۆڕێكی ڕێگه‌ی سه‌ربازی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌وه و ژماره‌یه‌كیان كه‌وتوونه‌ته سه‌ر لوتكه و به‌رزاییه‌كانی ناوچه شاخاوییه‌كان، له‌وانه‌ش چیای مه‌تین.
راشیگه‌یاند كه هێزه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن له ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كان له‌و ناوچانه‌ی كه كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌ن به بیانووی ڕێگریكردن له به‌كارهێنانی وه‌ك حه‌شارگه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه.
سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) كه له 27ی شوباتدا له زیندانه‌وه رایگه‌یاند و تیایدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارته و چه‌كدانانی كرد و دواتر له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه له 1ی ئاداردا ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیا بۆسه‌ر چه‌كداره كورده‌كان له كوردستانی عێراق به‌رده‌وامن.
PM:11:19:26/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت