كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمانی هه‌رێم: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له وته‌كانی خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌كه‌ی هه‌ولێر پێكهێنرا
وێستگه‌نیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان رایگه‌یاند كه ئه‌و ده‌رمانخانه‌یه‌ی چه‌ند تۆمارێكی ده‌نگی خاوه‌نكه‌ی بڵاوبووه‌وه ساڵانی ڕابردوو بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی قاچاخه‌وه بۆ ماوەی هەشت مانگ داخرا، ده‌شڵێت: " هەرزانبوونی دەرمان بەردەوامە".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی ئاداری 2025 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان KMCA راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند تۆمارێكی ده‌نگی خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر له سۆشیاڵ میدیا كه داوا له كارمه‌نده‌كانی ده‌كات چاره‌سه‌ریه‌كان بگۆڕن و بوونی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی گۆڕینی جۆر و ژه‌می چاره‌سه‌ر و ده‌رمانی نه‌خۆش به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕاسپارده‌ی پزیشكی چاره‌سه‌ركار. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پاڵپشت به یاسای مافی نه‌خۆش ژماره (1)ی ساڵی 2020 و په‌یڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه ژماره (16)ی ساڵی 2023، بڕیاردرا به‌دانانی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه و پاراستنی كاریگه‌ری و سه‌لامه‌تی ده‌رمان له‌سه‌ر نه‌خۆش و وه‌رگرتنی ڕێككاری یاسایی و دادوه‌ری به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان ده‌ڵێت: "له هه‌مان كاتدا رایده‌گه‌یه‌نین كه له ساڵانی رابردوو هه‌مان ده‌رمانخانه بۆماوه‌ی 8 مانگ داخرا به‌هۆی سه‌رپێچی بوونی ده‌رمانی قاچاغ و نایاسایی و قه‌ده‌غه‌كراو و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه هه‌واڵه‌ی دادگا كرا و تائێستاش دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دادگا به‌رده‌وامه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه " به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان KMCA/ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامه و هه‌وڵی ته‌واوی داوه بۆئه‌وه‌ی ده‌رمان و به‌رهه‌می ده‌رمانسازی و پزیشكی كاریگه‌ر و سه‌لامه‌ت و كواڵیتی به‌رز به نرخێكی گونجاو بگاته ده‌ستی هاوڵاتیان".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار هه‌نگاوی ستراتیجی و بوێرانه له‌بواری ده‌رچوونی بنه‌ما و ڕێنماییه یاساییه‌كان بۆ چاكسازی ده‌رمان بۆ كوالیتی و كۆنتڕۆڵكردن و یه‌كخستن و جێگیركردنی نرخ گیراوه‌ته به‌ر كه پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان كه خاوه‌نی پێدانی ڕێگه‌پێدان و مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه و كۆگاكانن به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن".
KMCA باس له‌وه ده‌كات كه"هه‌ر بۆ به‌رچاوڕوونی ڕای گشتی و هاوڵاتیان، سه‌ره‌ڕای نه‌مانی ده‌رمانی ساخته و قاچاغ و نافه‌رمی، پڕۆسه‌ی داشكاندن و دابه‌زاندنی نرخی سه‌رجه‌م ده‌رمان و به‌رهه‌مه ده‌رمانسازییه‌كان به تێكرا به‌رێژه‌ی نێوان 17% تاوه‌كو 20% به‌رده‌وامه، ته‌نها له‌ساڵی 2024 به بڕی نزیكه‌ی 239 ملیار دیناری عێراقی جیاوازی هه‌رزانكردنی نرخ به‌به‌راوردی پێشوو بۆ بڕی هاورده‌كراوی ده‌رمان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه كه ده‌ره‌نجام بۆ گیرفانی هاوڵاتیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "كۆنتڕۆڵكردنی جۆر و جێگیركردنی نرخ بۆ به‌رهه‌مه ده‌رمانسازیه‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی به سیسته‌مێكی ستیكه‌ری ئه‌لیكتڕۆنی دژه‌ساخته مایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان بوو. گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی توند به‌رامبه‌ر هه‌ر شوێنێك كه ده‌رمانی نافه‌رمی یان گرانتر له نرخی جێگیركراو فرۆشتووه یان ده‌رمان به نرخی گوماناوی و زۆر جیاواز له نرخی ڕه‌سه‌نی سه‌رچاوه‌یی فرۆشت بێت".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان KMCA به ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتیان، له‌ئێستادا به‌رده‌وامه له پڕۆسه‌ی هه‌رزانكردنی ده‌رمان و جێگیركردنی له‌سه‌ر ده‌رمان و خوێندنه‌وه و چاودێریكردنی له‌لایه‌ن هاوڵاتیان به‌مه‌رجێك جیاوازی نرخ گونجاو بێت و گوماناوی نه‌بێت نه‌وه‌ك به دیارده‌ی گۆڕینی جۆر و ژه‌مه‌كان به‌بێ ڕاوێژی پزیشكی چاره‌سه‌ر له‌پێناو چه‌واشه‌كردنی نه‌خۆش و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بازرگانی كه به‌دڵنیایی جێگای قه‌بوڵكردن نابێت. هاوڵاتیانی دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا به‌رده‌وام ده‌بین له پڕۆسه و ڕێكاره‌كانی چاكسازی ده‌رمان و پێداچوونه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ و ڕێگه‌گرتن له‌هه‌ر دیارده‌یه‌كی نامۆ و نایاسایی له هه‌ر شوێنكی هه‌رێمی كوردستان بێت".
ده‌شڵێت: "به هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ڕاده‌گه‌یه‌نین ده‌توانن پێش كڕینی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی، دڵنیاببنه‌وه له بوونی ستیكه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و تێڕوانین له جۆر و نرخ و كوالیتی به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌لیكتڕۆنی كۆدی ده‌رمانه‌كه و به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی دژه‌ساخته‌ی به‌رده‌ست له ده‌رمانخانه‌كان".
راشیگه‌یاندووه كه "له‌كاتی گومان و بوونی هه‌ر دیارده‌یه‌كی نامۆ یان نه‌بوونی ستیكه‌ر و جیاوازی له نرخی جێگیركراو ده‌توانن به هێڵه گه‌رمه‌كانی سه‌ر كۆدی ستیكه‌ر په‌یوه‌ندی به تیمه‌كانی چاودێری بازاڕ بكه‌ن بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی".
PM:10:10:26/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت