كه‌سێك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵێك و ئاگری تێبه‌رده‌دات، دواتر ده‌رده‌كه‌وێت كوڕی ماڵه‌كه‌یه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند كه "ئاگادار كراینه‌وه كه له گه‌ڕه‌كی (هه‌ولێری نوێ) ڕووداوێكی سووتان و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵێك ڕووی داوه، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به وته‌ی خاوه‌ن ماڵه‌كه، كه‌سێك هاتووه‌ته سه‌ر ماڵیان و دزی لێ كردوون و له ئافره‌تی ماڵه‌كه‌ی داوه و پاشان ماڵه‌كه‌ی سووتاندووه".
پۆلیس ده‌ڵێت: "پاش لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس، بۆمان ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تبار كوڕی ماڵه‌كه‌یه و دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی سووتاندووه و له دایكی داوه و ملوانكه‌ی زێڕی ملی دایكی پچڕاندووه و دزیویه‌تی، پاشان له كۆڵانی خۆیان داوای هاوكاریی كردووه كه ماڵه‌كه‌یان سووتاوه، بۆئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی بشارێته‌وه".
راشیگه‌یاند كه "له ماوه‌ی كه‌متر له چه‌ند كاتژمێرێكدا تۆمه‌تبار ئاشكرا كرا.له ئێستادا تۆمه‌تبار به بڕیاری دادوه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیر كراوه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و دانیشی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌ش به‌رده‌وامه".
PM:07:31:26/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 2400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت