رێكخراوی ئاینده بۆ هاوڵاتیان: جه‌ژنانه و دیاری بده‌ن به ژینگه‌پارێزان، پێش ئه‌وه‌ی خۆیان داوا بكه‌ن
وێستگه‌نیوز-
رێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه رایگه‌یاند كه هیچ یاسایه‌ك نییه بۆ سزادانی ئه‌و ژینگه‌پارێزانه‌ی داوای جه‌ژنانه ده‌كه‌ن، داواش له هاوڵاتیان ده‌كات كه "جه‌ژنانه و دیاری بده‌ن به ژینگه‌پارێزان، پێش ئه‌وه‌ی خۆیان داوا بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نێردراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "سه‌باره‌ت به بڕیاری هه‌ندێ له كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به پاككه‌ره‌وه، كه ساڵانه له مانگی ڕه‌مه‌زان و به‌شێك له بۆنه‌كانی تر ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ر ژینگه‌پارێزێك داوای جه‌ژنانه بكات ئه‌وا به بڕی (500)هه‌زار دینار سزا ده‌درێن. وه‌كو ڕێكخراو، به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین به‌رگری له ژینگه‌پارێزان بكه‌ین".
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت: "ماوه‌ی ده‌ساڵه داوا له هاوڵاتیانی ئازیز ده‌كه‌ین جه‌ژنانه و دیاری بده‌ن به ژینگه‌پارێزان، پێش ئه‌وه‌ی خۆیان داوا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بیانوو نه‌درێته ده‌ست كۆمپانیاكان سزایان بده‌ن".
ده‌شڵێت: "هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیمان به به‌ڕێزان له وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كرد سه‌باره‌ت به‌و سزایه، به‌ڕێزان ئاماژه‌یان به‌وه كرد،(هیچ یاسایه‌ك) تایبه‌ت به‌و سزایه بونی نییه، واته ئه‌و بڕیاره كۆمپانیاكان خۆیان داویانه".
داواش له كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به ژینگه‌پارێزان ده‌كات، "بیر له باشتركردن و چاكتركردنی ژیانی ژینگه‌پارێزان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش داوای جه‌ژنانه له خه‌ڵكی نه‌كه‌ن".
رێكخراوی ئاینده داواش له هاوڵاتیان و دووكاندار و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كات "وه‌كو وه‌فایه‌ك خۆیان ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن و جه‌ژنانه و دیاری‌یان پێبده‌ن، پێش ئه‌وه‌ی خۆیان داوا بكه‌ن، دڵنیابن ماڵ به به‌خشین كه‌م ناكات".
PM:06:09:26/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت