وتەبێژی ئەوقاف: سبەی شەو زیاتر لە شەش هەزار مزگەوتی هەرێمی کوردستان کراوە دەبن
وێستگەنیوز_
بە وتەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان، سبەی شەو مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان کراوە دەبن و "بەشێکی زۆر مزگەوتەکان بۆ پارشێو، خواردن پێشکەشی موسڵمانان دەکەن."
ئەمرۆ سێشەممە، 25ـی 3ـی 2025، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، "بەبۆنەی شەوی قەدرەوە، سبەی شەو لە دوای نوێژی عیشا، سەرجەم مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان، کە ژمارەیان شەش هەزار و 150 مزگەوتە، تاوەکو بەرەبەیان دەرگاکانیان کراوە دەبن."
ئاماژەی بەوەشکردووە: هەموو ساڵێک لە 10 شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان دا، دەرگای مزگەوتەکان داناخرێن، بەڵام لە شەوی 27 نوێژخوێنی زیاتر سەردانی مزگەوتەکان دەکات.
باسی لەوەشکردووە، لە شەوانی قەدر چەندین چالاکیی جیاوازی ئایینی بەڕێوەدەچن، وەک پێشبڕکێی پرسیار و وەڵامی ئایینی و وتاری مامۆستایانی ئایینی و نویژی بە کۆمەڵی تەزبیح، هەروەها بەشێکی زۆر مزگەوتەکان بۆ پارشێو، خواردن پێشکەشی موسڵمانان دەکەن.
PM:11:10:25/03/2025
ئهم بابهته 1384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت