بۆ دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق زەنگی چوونە ژوورەوەی کۆبوونەوەکە لێدرا


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ سێشەممە 25ـی 3ـی 2025، بۆ دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە، زەنگی چوونە ژوورەوەی کۆبوونەوەکە لێدرا.

هەرچەندە بڕیاربوو کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی ئەمشەو کاتژمێر 08:00 دەست پێبکات، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی بۆ ماوەیەکی کورت دواخرا، بەڵام ئێستا بڕیارە کۆبوونەوەکە بەڕێوەبچێت و زەنگی چوونەژوورەرەوە لێدرا و بە گوێرەی کارنامەکە بێت، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە وەک چوارمین پارێزگا لە هەرێمی کوردستان. 

پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە، بەڵام چەندین جار بەهۆی دژایەتیی لایەنە عێراقییەکان، دەنگدان لەسەری دواخراوە. 


PM:09:59:25/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت