یه‌كێتی پۆستێكی باڵای تری له‌به‌غدا وه‌رگرت
وێستگه‌نیوز-
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پۆستێكی به‌پله‌ی وه‌كیل له‌ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌رگرت و دانا ئه‌سعه‌د كه له‌تیمی حكومی قوباد تاڵه‌بانییه ماوه‌ی هه‌فته‌یه زیاتره ئه‌و پۆسته له‌به‌غدا به‌رێوه‌ده‌بات.
دانا ئه‌سعه‌د بێجگه له‌وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی عێراق بۆ له‌مه‌ودوا وه‌ك نوێنه‌ری سیاسی قوباد تاڵه‌بانی و به‌رپرسی سكرتاریه‌تی مام جه‌لال له‌به‌غدا كارده‌كات.
دانا ئه‌سعه‌د ساڵی 1980 له‌شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه و كۆلیژی ڕاگه‌یاندنی له زانكۆی سلێمانی ته‌واو كردووه پاشان خوێندنی ساڵی 2023 ماسته‌ری به‌ده‌ستهێنا له‌په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان به‌ده‌ستهێنا.
له رۆژنامه‌نوسه سه‌ره‌تاكانی میدیای ئه‌هلی بوو له‌كوردستان . ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌یه. ساڵی 2004یش به‌شداربوو له‌دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی له‌دوای ڕووخانی سه‌دام به‌ناوی ئه‌سوات عێراق. له‌ساڵی 2017 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوسی بیانی ئه‌كادیمیای ئه‌ڵمانی بۆ راگه‌یاندن دامه‌زراند، پاشان له‌تیمی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌كاركردن كرد و تا ئێستاش له‌تیمه‌كه‌یدا به‌رده‌وامه.
PM:02:10:25/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت