"دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خرایە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە"
وێستگه‌نیوز-
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه بخه‌نه به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ـی ئاداری 2025، شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بخرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه بۆ دانیشتنی سبه‌ی رۆژی سێشه‌مه".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "به‌و هه‌وڵه داوایه‌كی سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دابوومان به‌نوێنه‌رو كه‌سایه‌تییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ كرا".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند كه" له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانیش قسه‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه تێپه‌ڕێت".
PM:10:29:24/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت