روسیا نوێنه‌ری پێشووی هه‌ده‌په‌ی له هه‌ولێر راده‌ستی توركیا كرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ناسر یاگز، نوێنه‌ری پێشووی "هه‌ده‌په" له هه‌ولێر، كه بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری رووی له روسیا كردبوو، له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه راده‌ستی توركیا كرا.
ناسر یاگز ماوه‌یه‌كی كه‌م بوو چووبووه روسیا و داوای مافی په‌نابه‌ری كردبوو، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی قبوڵ نه‌كرا و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ له مۆسكۆ له‌ژێر چاودێریدا بوو، به‌یانی ئه‌مڕۆ راده‌ستی توركیا كرا.
ئه‌مڕۆ یاگز برایه فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و گواستراوه‌ته‌وه بۆ دادگای غازی عوسمان پاشا.
محه‌مه‌د ڕسول یاگز پارێزه‌ری ناسر یاگز، سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستكردنی ناسر یاگز رایگه‌یاند كه "بریكاره‌كه‌م له ساڵی 2016ـه‌وه چالاكانه به‌شداری سیاسه‌تی له نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په له هه‌ولێر كردووه، بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ له روسیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، مه‌ترسی ئه‌وه بوو كه له توركیا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له زینداندا بمێنێته‌وه، بۆ داواكردنی مافی په‌نابه‌ری له روسیا ماوه‌ی چوار رۆژبوو هه‌وڵی ده‌دا، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا بێ ئه‌نجام بوو به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ڕه‌تكرایه‌وه".
وتیشی: "یاگزیان له مۆسكۆوه هێنا بۆ ئه‌سته‌نبوڵ، له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كیدا، ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه و مامه‌ڵی خراپ بووه‌وه و چه‌ندین ڕۆژ نان و ئاویان پێنه‌دا، من دیدارم له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا، ئه‌مڕۆ به ڕیگای SEGBISـه‌وه بردیان و به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ڕه‌وانه‌ی ئیلحی ده‌كه‌ن".
PM:05:19:24/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 3176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت