نێچیرڤان بارزانی پەیام بۆ بەرپرسانی باڵای ئێران دەنێرێت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوار پەیامی جیادا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵ لە بەرپرسانی باڵای ئێران دەکات.
بەپێی هەواڵی میدیا فەرمییەکانی ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوار پەیامی جیادا پیرۆزبایی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی لە رێبەر، سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئێران کردووە.
لە پەیامەکەیدا بۆ عەلی خامنەیی، مەسعود پزیشکیان، محەممەدباقر قالیباف و عەباس عێراقچی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "بە گەرمی پیرۆزبایی نەورۆز و دەستپێکردنی ساڵی نوێتان لێدەکەم و هیوادارم نەورۆز وەکو جەژنێکی هاوبەشی ئێمە و گەلانی دیکەی ناوچەکە، ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەمووان بەدواوە بێت و خێر و خۆشی لەگەڵدا بێت بۆ هەمووان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە رێز و سوپاسی زۆرەوە دەڕوانینە پەیوەندی مێژوویی و هاوکاریی دۆستانەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان".
لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی جەخت لەسەر ئامادەیی و خواستی هەرێمی کوردستان بۆ "بەهێزکردن، پەرەپێدان و قووڵترکردنەوەی پەیوەندی و هاوکاریی نێوان هەردوو لایەن لەسەر بنەمای رێز، دراوسێیەتی باش و بەرژەوەندیی هاوبەش دەکاتەوە".
PM:03:01:24/03/2025
ئهم بابهته 3612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت