عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: له مانگه‌كانی داهاتوو مه‌ترسی گه‌وره بۆ مووچه دروست ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه بڕیاری ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كاتییه و ره‌نگه موراعاتی مانگی ره‌مه‌زان و جه‌ژن و ئه‌م دۆخه بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "تائێستا هیچ رێكه‌وتنێكی نه‌وتی نه‌كراوه كه له هه‌مواری بودجه‌ی یاسای ساڵی 2025دا ئاماژه‌ی پێدراوه كه ده‌بێت هه‌رێم نه‌وت راده‌ست بكات و هه‌ر به‌رمیلێك 16 دۆلار ده‌درێته كۆمپانیاكان".
ده‌شڵێت: "ئه‌مه یه‌كێكه له‌و دۆسێیانه‌ی له رۆژانی دوای جه‌ژن هه‌ڵده‌درێته‌وه له‌گه‌ڵ دۆسێی داهاتی ناوخۆ، به‌غدا رازی نییه به‌و بڕه پاره‌یه‌ی هه‌رێم وه‌ك داهاتی ناوخۆی نانه‌وتی ده‌ینێنرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پێده‌چێت له چه‌ند مانگی داهاتوودا شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیا رابگیرێت و به‌هۆیه‌وه نرخی نه‌وت نزمده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه بۆ عێراق دروست ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هۆشداریشی دا له‌وه‌ی گه‌ر رێكه‌وتنێكی نه‌وتی نه‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆش رێكنه‌كه‌ون، ره‌نگه له كۆتایی مانگی 4 و مانگی پێنج مه‌ترسی گه‌وره بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دروست ببێت.
PM:10:31:23/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت