مه‌سعود بارزانی: له ئاهه‌نگه‌كه‌ی شاری كۆڵن ده‌ستێكی نائه‌مین هه‌وڵی تێكدان و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی دا
وێستگه‌نیوز-
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه له ئاهه‌نگه‌كه‌ی شاری كۆڵن ده‌ستێكی نائه‌مین هه‌وڵی تێكدان و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی دا.
له په‌یامێكدا كه باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه كه "جێگه‌ی خۆشحاڵییه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی كورد به جۆش و خرۆشێكی بێ وێنه به‌شدارییان له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له شاری (كۆڵن)ـی ئه‌ڵمانیا كرد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌شداریی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كوردستانیانی خۆشه‌ویست و شوێنكه‌وتوانی ڕێبازی كوردایه‌تی و نیشتیمانپه‌روه‌ری له‌م گردبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه بۆ توانا و زیندوویه‌تی ڕه‌وه‌ندی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌شه كه ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هێزێكی گه‌وره و هه‌میشه ئاماده‌ن بۆ پاڵپشتیكردنی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان له ناوه‌نده جیهانییه‌كان و له‌ناو ڕای گشتیی جیهانی".
مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده له ئاهه‌نگه‌كه‌ی شاری كۆڵن ده‌ستێكی نائه‌مین هه‌وڵی تێكدان و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی دا و له ڕووماڵكردن ویستیان په‌یامی گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی نه‌ورۆزی (كۆڵن) به‌لاڕێدا ببه‌ن، به‌ڵام ده‌نگ و ڕه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی به‌شداربووان ڕێگه‌ی به‌وه نه‌دا ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ر بگرێت و له‌و ئاهه‌نگه‌دا ڕێبازی دڵسۆزی بۆ وڵات و كوردستانیبوون سه‌ركه‌وت".
راشیگه‌یاند كه "لێره‌دا سوپاسی تاك تاكی ئه‌و خۆشه‌ویستانه ده‌كه‌م كه به جۆش و خرۆشی كوردانه و به ڕۆحێكی نیشتیمانپه‌روه‌رانه په‌یامی ئاشتیخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌یان له‌و گردبوونه‌وه پڕشكۆیه‌دا به جیهانیان گه‌یاند و ده‌ستخۆشیان لێ ده‌كه‌م. هیوادارم هه‌میشه له خۆشی و جه‌ژن و شادی‌دا بن، سڵاو له هه‌موو خه‌باتگێڕان و ئازادیخوازان و دڵسۆزانی كورد له هه‌ر شوێنێكی جیهان بن".
PM:09:20:23/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 3164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت